وێنەی شوێنی كوشتنی خواناس وریا بڵاوكرایەوە


ژمارەیەك لە هونەرمەندان سەردانی شاری چەمچەماڵیان كردووە بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی خواناس وریا و لەبەردەم شوێنی رووداوەكەش مەراسیمێكیان كردووە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە هونەرمەندان سەردانی شاری چەمچەماڵیان كردووە و چوونەتە شوێنی رووداوەكە كە خواناس وریا تێدا كوژراوە و تیایدا دەردەكەوێت لە نێو بازاڕێكی پۆشاك بووە لە قەزای چەمچەماڵ.

ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو خواناس وریا كە هونەرمەندێكی شارەكەیە لەلایەن كەسێكی دیكەوە كوژرا، دواتریش بكوژ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد و هۆكارەكەی بۆ "جیاوازی بۆچوونی دینی"یان گەڕاندەوە.

فۆتۆكان: بڕوا ئەسعەد


PM:08:31:27/06/2023