دوایین ئاماری حاجییانی ئەمساڵ راگەیەنرا


وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ نزیكەی دوو ملیۆن حاجی بەشداری حەجی ئەمساڵیان كردووە.

تۆفیق بن فەوزان، وەزیری حەج و عومرەی سعودیە ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ ملیۆنێك و 845 هەزار و 45 حاجی بوە، كە لە زیاتر لە 150 وڵاتەوە رویان لە سعودیە كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان و سەرجەم هاوبەشەكانی لە ڕێگەی تیمە مەیدانییەكانەوە بەدواداچون دەكەن و بەدرێژایی كاتژمێرەكانی شەو و رۆژ هەموو خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە میوانانی دەكرێن، بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەر و كەمتەرخەمییەك دەكات كە كاریگەری لەسەر گەشتی حاجیان و ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەكانیان هەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ حاجییان وەك یەكێك لەروكنەكان، چوونە سەر كێوی عەرەفە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا مەراسیمەكانیان كۆتایی دێت.



PM:09:56:27/06/2023