کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای ئیلام لە ئێران ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە شارۆچکەی موسیانی پارێزگای ئیلام کە یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای ئیلامە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پێوەری (٥) پلەی ڕێختەر ڕوویدا.
لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە ناوچەکە بۆ ئەوەی بە هانای لێقەومانانەوە بچن، بەڵام تا ئێستا ئاماری زیانەکان نەزانراوە.