دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد دەستیانکرد بە خۆپیشاندان.
لایەنگرانی ڕەوتی سەدر
لە بەغداد دژی سوتاندنی قورئان لە لایەن کەسێکی عێراقییەوە دەستیانکرد بە خۆپیشاندان، لە ئێستادا خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن هەڵبکوتنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق.
ئەمڕۆ موقتهدا سهدر رێبهری رهوتی سهدر له ڕاگەیەندراوێکدا داوای خۆپیشاندانی بهرفراوانی له بهردهم باڵیۆزخانهی سوید له بهغداد کرد.
هەروەها سەدر لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا داواشی کرد رەگەزنامەی عێراقی لەو هاوڵاتییە عێراقییە بسەندرێتەوە كە لە سوید قورئانی سوتاندووە.