دادگای بەریتانیا: ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا نایاساییە

دادگای بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت" پلانی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا نایاسییە". 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا لەبارەی پلانی ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا بڕیاریدا کە پلانەکە نایاساییە، لەبەرئەوەی رواندا وڵاتێکی ئەفەریقییە و ناتوانرێت بە وڵاتێکی سەلامەت هەژمار بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەگەر کەموکوڕییەکان لە سیستەمی پەنابەری رواندا راست نەکرێنەوە، ئەوا گواستنەوەی پەناخوازان بۆ رواندا نایاسایی دەبێت". 


PM:06:00:29/06/2023