سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر سوتانی قورئانەكە هاتە دەنگ


سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی سوتانی قورئانی پیرۆز لەلایەن گەنجێكی عێراقییەوە لە وڵاتی سوید دەكات.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندوە "سەركۆنەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەكەین، كارێكی تەواو ناڕەوایە، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕق و كینە و هەڕەشە لە پێكەوەژیان و ئاشتەوایی دەكات."

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "دەبێت ڕێز لە بیروباوەڕ و هەستی ئایینی و پیرۆزییەكانی هەموو ئایین و ئایینزاكان بگیرێت و ڕێگە نەدرێت لەلایەن هیچ كەس و لایەنێكەوە ئازادی بقۆزرێتەوە بۆ‌ بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئایین."

دوێنێ چوارشەممە لە یەكەمین رۆژی جەژنی قوربان هاوڵاتییەك كە كۆچبەرێكی عێراقییە لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵم لە سوید، كۆپییەكی قورئانی پیرۆزی سوتاند، لەوكاتەوە تادێت ناڕەزایی و دژایەتی ئەو كارە لە كۆمەڵگە مسوڵمانەكاندا زیاتر دەبێت.



PM:11:05:29/06/2023