بەرپرسێكی عێراقی بە 17 ساڵ زیندانیكردن سزادرا



دادگایەكی عێراقی بڕیاری 17 ساڵ زیندانیكردنی بۆ بەرپرسێكی وەقفی سوننی عێراق دەركرد.

دەستەی دەسپاكی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "لەدانیشتنێكی تایبەتدا سەبارەت بە یەكێك لە دۆسیەكان كە دەستەی دەسپاكی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری كردوە، دادگای تاوانەكانی سەڵاحەدین- دەستەی دوەم، بە شێوەی ئامادەبوو ژمارەیەك بڕیاری دەركردوە، بە كۆی گشتی 17 ساڵ زیندانیكردن بەرامبەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئەندازیاری لە وەقفی دیوانی سوننی دەركردوە بە تاوانی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی".

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە "كەسی سزادراو بۆتە هۆی بەفیڕۆدان و زیادەڕەوی لە جێبەجێكردنی منارە ئاسنییەكان بۆ مزگەوتەكان لە سەرتاسەری پارێزگای سەلاحەدین، دوای دیاریكردن بەهای زیادەڕۆیی لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە دەركەوت، ئەو پارەیەی بەهەدەردانی تێدا كراوە بڕی ملیارێك و 536 ملیۆن و 500 هەزار دینارە".

هەروەها وتویەتی "دوای پشكنینی بەڵگە و دۆكیۆمێنتەكانی بەدەستهاتوو لە چەند كەیسێكدا، دادگا گەیشتە قەناعەتی تەواو لەسەر كەمتەرخەمی تۆمەتبارەكە، بۆیە چەندین بڕیاری سزادانی دەركرد، كۆی گشتی سزادانی 17 ساڵ زیندانیكردنە بەپێی مەرجەكان لە مادەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111ی ساڵی 1969)ی هەمواركراو".



PM:05:52:01/07/2023