لە دهۆك خێزانێك دوای 15 ساڵ بوونە خاوەنی چوار منداڵ


لە شاری دهۆك، ژن و پیاوێك دوای 15 ساڵ چاوەڕوانی، بە یەكجار بوونە خاوەنی چوار منداڵ.

د.سەمەدار سەلیم كە سەرپەرشتی ئەم نەشتەرگەرییەی كردووە، رایگەیاندووە، ژنێك پێشتر پێنج جار چاندنی بلوری بۆ كراوە و سەرینەگرتووە، بۆ جاری شەشەم چاندنەكە سەری گرتووە و پێكەوە چوار منداڵی بووە.

ناوبراو رونیكردۆتەوە، منداڵەكان دوانیان كچ و دوانیان كوڕن و سەرەتا تەندروستیان باش نەبووە، بەڵام دوای چاودێری ئێستا تەندروستیان باشبووە.




PM:07:26:02/07/2023