لیرەی تورکی نزمترین ئاستی خۆی تۆمار کرد

ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ ی تەموز لیرەی تورکی نزمترین ئاستی خۆی بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد.

دوای هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی بەردەوامە و ئەمڕۆش، لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دوو هەزار و ٦٠٧ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە جاری یەکەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم دابەزینە بەرچاوە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا كەمكردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكی وەک یەکێک لە ڕێكارەکان گرتەبەر، بۆ ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەستدەدات.




PM:10:35:03/07/2023