شەوی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی خوێندکارانی بڵاوکردەوە و خوێندکارانیش ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن مەبەستی پەڵب گرتن سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوەە کە پەڵپ (اعتراض) لە ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی تەموزی ٢٠٢٣وە دەستپێدەکات و دەتوانن سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن وە کۆتا وادە ١١ی ٧ی ٢٠٢٣ دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بەشی زانستی سێ خوێندکار کە سەرجەمیان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بوون یەکەم بوون، نۆ خوێندکاریش دووەم بوون و ١٢ خوێندکاریش سێیەم بوون.