ڕیاڵ مەدرید بەم شێوەیە ئاردا گولەر لە بەرشەلۆنە دەڕفێنێت

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، هۆشداری دایە ئیدارەی بەرشەلۆنە، کە یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ ئاردا گولەری تورکی کردووە کە یاریزانی  یانەی فەنرباخچەیەو گرێبەستەکەی لە دەستی بەرشەلۆنە فڕاندووە، سەرەڕای ئەوەی لە تیپی کەتەلۆنی نزیک بووە.

مۆندۆ دەڵێت:" ڕیاڵ مەدرید توانی وەک چۆن لەگەڵ ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆدا ئەنجامیدا، وەک چۆن لە لێواری ڕێککەوتن بوون لەگەڵ بەرشەلۆنە، پێش ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بتوانێت مێزەکە لە بەرژەوەندی ئەو بگۆڕێت بە پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی دارایی و تەکنیکی باشتر و ڕوون ئایا ئیدارەی بەرشەلۆنە سوود لە وانە کۆنەکان وەردەگرێت؟.


 یانەی ڕیال مەدرید بە بڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆی نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە دەدات و تا ئێستا نازانرێت ئاردا وەرزی داهاتوو لە تیپی یەکەم یانەکە یاری دەکات یان نا.

 


PM:01:02:04/07/2023