رێنمایی خۆپارێزی بۆ شەپۆلە گەرما بەهێزەكە راگەیەنرا


بەرگری شارستانی عێراق رێنمایی هاوڵاتیان دەكات بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی كە پێشبینی هاتنی دەكرێت.

جەودەت عەبدولرەحمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە پابەندی ئەو رێنماییانە بن كە تایبەت بە وەرزی هاوین بڵاویان كردۆتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "پێویستە هاوڵاتیان رێكاری پێویست بگرنەبەر وەك بەكارهێنانی وزەی كارەبا لەو بڕەی زیاتر بۆیان دانراوە و زۆر خۆیان نەخەنە بەر خۆر بەشێوەی راستەوخۆ و لە رۆژدا خۆیان نەشۆن و مەلە نەكەن و لەكاتی چوونە بەر خۆریش چەتر یان هەرشتێكی دیكە بەكار بهێنن تاكو بیانپارێزێت".

هەروەها وتویەتی "پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن بتڵی غاز لەبەر خۆر دانەنێن و لە ژێر سێبەردا بێت و ناشبێت لە چێشتخانە و شوێنی گەرم دابنرێت".



PM:08:26:04/07/2023