سپی بەڵگەنامەی "تۆبەكردن"ی داعش بڵاودەكاتەوە

"دەوڵەتی ئیسلامی" ناسراو بەداعش، هەر كەسێكی سەر بەدامودەزگا سەربازیی‌و ئەمنیەكانی عێراق دەگرێت ئەگەر پلەكەی بەرز نەبێت‌و سوننەش بێت، فۆرمێكی فەرمی خۆیانی بەناوی "تۆبەكردن"ەوە پێ پڕدەكەنەوە‌و ئازادی دەكەن.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی خوارەوە كە دەست سپی میدیا كەوتووە، ئەو كەسەی كە لەلای داعش دەستگیركراوە‌و سوننەیە‌و پۆستەكەی بچوك یان ئاساییە ئازاد دەكرێت پاش پڕكردنەوەی ئەو تۆبەنامەیە.

 ئەو بەڵگەنامەی تۆبەكردنەی پێ پڕدەكەنەوە، كە لەسەری سەرەوە "تۆبە"‌و لۆگۆیەكی "دەوڵەتی ئیسلامی" پێوەیە‌و نوسراویشە "ویلایەتی موسڵ" لەخواریشەوە ژمارەی لەسەرە.

لەبەشی خواریشەوە لەگیراوەكە دەكات ناوو شوێنی لەدایك بوون‌و ژمارەی تەلەفۆن‌و پلەی سەربازیی‌و كۆمەڵێك زانیاریی دیكە داوا دەكات.





PM:02:54:15/09/2014