وێنە.. هانی نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و باس لە عەشق و ئازادی دەکات

گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و باس لە عەشق و ئازادیش دەکات. 

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و لە پۆستێکیشیدا نوسیویەتی" ئەوە منم لە کوێستانا، لە ناو باخچەی کوردستانا، گوڵی سەربەستی ئەڕوێنم، گۆرانی عەشق و ئازادی بۆ کوردستان بۆ تۆی ئازیزم ئەخوێنم". 

هانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.


PM:06:03:06/07/2023