كەركوك.. ئەفسەرێك فەرمانی دەستگیركردن بۆ كوڕەكەی دەردەكات


ئەفسەرێكی پۆلیسی كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ كوڕەكەی خۆی دەركردووە.

كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك رایگەیاندووە "ماوەی دوو رۆژە ئەو ئەفسەرە لە دەرەوەی پارێزگای كەركوك داوای فەرمانی دەستگیركردنی كورەكەی دەركردووە و بە دوایدا گەڕاوە و دواجار توانیویەتی لە پارێزگای سلیمانی دەستگیری بكات، هۆكارەكەشی ئەوەیە كوڕەكەی هەڕەشەی لە هاوڵاتییەك كردوە و قسەی نەشیاوی كردووە".

هەرەها پۆلیسی پارێزگای كەركوك راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە رایگەیاندووە (م.م.ج) لە فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك بە مەبەستی دەستگیركردنی فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ كوڕەكەی دەركردووە.





PM:08:16:06/07/2023