رۆژئاوای کوردستان پێشوازی لە تەرمی ١١ کۆچبەری خنکاو کرد

رۆژئاوای کوردستان پێشوازی لە تەرمی ١١ کۆچبەری خۆی کرد لە ٥ حوزەیرانی رابردوو لە کەناراوەکانی جەزائیر خنکان.

ئەو تەرمانە کە ئەمرۆ گەیشتەوە رۆژئاوای کوردستان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژئاوای سوریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ مانگی سوری کوردی تەرمی ١١ کۆچبەرەکەیان وەرگرتەوە کە ٥ی حوزەیرانی رابردوو بە ھیوای گەیشتن بە ئەوروپا لە کەناراوەکانی وڵاتی جەزائیر خنکابوون.

گەڕاندنەوەی تەرمی ئەم قوربانیانە دوای هەماهەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی جەزائیر، لوبنان، سوریا توانرا وەربگرێتەوە و رادەستی کەسوکارەکانیان بکاتەوە.

میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، لە نەخۆشخانەی تەبقەی نیشتمانییەوە، تەرمی ھەشت لە کۆچبەرەکان بەرەو کۆبانێ و سیانیشیان و قامیشلۆ بەڕێکران تاکو لە زێدی خۆیان بەخاکبسپێردرێن.



PM:07:53:07/07/2023