بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ١٠ هەزار و ٧١١ منداڵ لە دایکبوون".
ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٠ هەزار و ٧١١ منداڵ لە دایکبوون ٦٢٪ی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە دایکبوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانی شەش هەزار و ٦٦٤ منداڵ لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە دایکبوون و چوار هەزار و ٤٧ منداڵەکەی دیکە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە دایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیاندراوێکی دیکەدا دەڵێت، "لەمانگێكدا ١٩ هەزار و ٢٤٢ منداڵ لەنەخۆشخانەی جمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان چارەسەركراون".