ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا بەرهەمێكی جیاوازی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژی دیاری کورد غەزەل مستەفا بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (مەگەر دەبێت بێ تۆ) بڵاوکردەوە. 

غەزەل مستەفا نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەناوی (مەگەر دەبێت بێ تۆ) بڵاویکردەوە. 

بەرهەمە نوێکەی غەزەل لە تێكستی کەیوان یارموزی و بەرهەمهێنانی میوزیكی بابەك كەدخودایە، ئاراس قەهرەمانی كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.

غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی (٢٧) ساڵە، پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی. 


PM:01:14:09/07/2023