نوسەرێکی ئەمەریکی: کاک بافڵ لاسایی من دەکاتەوە



جۆناسان لۆرد نوسەر و لێکۆڵەری بواری سەربازی و ئەمنی ئەمەریکی دەڵێت" کاک بافڵ لاسایی من دەکاتەوە".

جۆناسان لۆرد نوسەرو لێکۆڵەری ئەمەریکی لە بواری سەربازی و ئەمنی لە پۆستێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێنەیەکی خۆی بە تەنیشت بافڵ تاڵەبانی سەرۆک یەکێتی یەوە داناوەو نووسیوویەتی"کاک بافڵ لاسایی من دەکاتەوە"، وەک ئاماژەیەک بۆ درێژکردنی ریش و هەردووکیشیان سەریان رووتاوەتەوە.

جۆناسان لۆرد ئەندامی باڵا و بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە CNAS. و پێشتریش ئەندامی ستافی پیشەیی بۆ لیژنەی خزمەتگوزارییە بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران کاری کردووە. پێشتریش وەک بەڕێوەبەری وڵاتی عێراق لە ئۆفیسی یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ سیاسەت، هەروەها وەک شرۆڤەکاری سەربازی سیاسی لە وەزارەتی بەرگری کاری کردووە. لەسەر داوای باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لۆرد وەک لێکۆڵەرێکی سیاسی لە ماوەی دوو ئەرکی کاتیی وردی لە باڵیۆزخانەی بەغدای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا کاری کردووە، هەروەها پێشتریش وەک پاڵپشتی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ بۆ فەرمانگەی پاراستنی ژێرخان کاری کردووە.

لۆرد نووسەری چەندین وتارە لەسەر سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆژنامەکانی The Economist, The Washington Post , War on the Rocks, The Hill , Breaking Defense , Lawfare , و Inkstick بڵاوکراوەتەوە ، هەروەها لە کتێبەکانی "Undercover Under Threat: Cover Identity, Clandestine Activity ، بڵاوکردۆتەوە.
لۆرد خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە خوێندنی ئاسایش لە زانکۆی جۆرج تاون، و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی ڤاسار بەدەستهێناوە.




AM:09:32:14/07/2023