داوا دەکرێت لە رۆژی هەلبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ئەنجام بدرێت

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ڕایگەیاند"داوامانكردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا بەڕێوەبچێت".

فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند،" رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بەنوسراو داوامان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق كردووە ئایا دەتوانن لە رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق نەتوانێت لە رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات، داوامان كردووە رۆژی ١٨ی كانونی یەكەم، واتا مانگێكی دواتردا لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات.

فەوزی هەریری وتیشی" بۆچونی سەرۆكی هەرێم ئەوەیە پێش كۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، نەتەوە یەكگرتووەكانیش پێیوایە دەكرێت كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەمان رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش بەڕێوەببات".


PM:09:34:14/07/2023