لێپرسراوی خاڵی پشکنینی خۆراکی قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، دهستلهكاركێشانهوهی خۆی له پۆستهكهی راگهیاند.
ئهحمهد عومهر لێپرسراوی خاڵی پشکنینی خۆراکی کفری له ڕاگەیەندراوێکدا به ناونیشانی (هەڵوێست وەرگرتن و دەستلەکارکێشانەوە)، رایگهیاندووه" لە پای ئەو نادادپەروەرییە و بێ باکی حکومەت و پەراوێزخستنی شارەکەم حەوت رۆژە هاونیشتیمانیانم لە شاری کفری بەرێگای شارستانی و دوور لە توندوتیژی داوای خزمەتگوزاری و مافی خۆیان دەکەن لەو خێوەتە گەرمه تاقەت پروکێنه بە رۆژ و شەو دەبینین، تاکو ئێستا نە حکومەت نە هیچ لایەنێک بەدەم داواکارێکان یان نەهاتووە".
ئەحمەد عومەر لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا داوا لە بەرێوەبەرەکانی شارەکەی دهكات هەڵوێست وەرگرن و دەستلەکاربکێشننەوە وەکو" فشارێکی مەدەنی لە بەرامبەر دەسهڵاتدا لە پێناو گێرانەوەی مافە خۆراوەکانی شاری کفری".