یەکلایی بووەوە،کێ گۆڵکاری خولە گەورەکانی ئەوروپایە لەم سەدەیەدا؟

 ڕۆژنامەی ئەتلەتیک گۆڵکاری خولە گەورەکانی ئەوروپای لەم سەدەی بیست و یەکەمەدا ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییانەدا مشتومڕی نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆی بەخۆیەوە بینی.

 هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە مێسی گۆڵکاری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا نییە،ئەمەش بەهۆی دەرچوونی خولی فەرەنسا لە پۆلێنبەندی پێنج گەورەکەی جیهان.

 بەڵام ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک دووپاتی کردەوە کە مێسی لە پێشەنگی لیستەکەدایە و بە یەک گۆڵ لە ڕۆناڵدۆی ڕکابەر و ڕکابەرەکەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بردەوە.

 مێسی بە درێژایی ژیانی وەرزشی ئەو دووانە 496 گۆڵی تۆمارکرد و ڕۆناڵدۆش 495 گۆڵی لە خولە گەورەکانی ئەوروپا تۆمارکرد، دوای ئەویش لیڤاندۆڤسکی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دێت.


PM:10:09:16/07/2023