هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ هونەرمەندی بواری نواندن سۆلاڤ شەیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی هیوا كۆچی دوایی كردووە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ بەخاك بسپێردرێت.
سۆلاڤ شەیدا ساڵی ١٩٨٦ لە شاری سلێمانی دایکبووە و ساڵانێكی زۆرە هاتۆتە بواری هونەرییەوە و لە چەندین بەرهەمی هونەریدا بەشداربووە، هەروەها بهشداری له چهندین فێستیڤاڵی ناوخۆی و نێودهوڵهتیدا كردووه و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.