گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی کرانەوە
گەشتە ئاسمانییەکانیی هەر دوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی لە کاتژمێر و ١٠:٣٠ سەرلەنوێ کرانەوەو دەست بە گەشتەکان کرایەوە.
دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر لە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، سەرلەنوێ گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانە کرانەوە.
ئیوارەی ئەمڕۆ لەلایەن دەسەڵاتی فرٶکەوانی مەدەنی عێراقەوە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ئاگادارکرانەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانیان بە هۆکاری ئەمنی راگیراون، نزیکی کاتژمێر ١٠:٣٠ سەرلەنوێ گەشتەکانی کرانەوە.
بە پێچەوانەوەی هەندێک میدیاوە کە رایانگەیاند "راگرتنی گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەکە پەیوەندی بە راهێنانی هیزەکانی هاوپەیمانانەوە هەیە"، بەپێی زانیارییەکانی ( سپی ) فەرمانی راگرتنی گەشتەکان هیچ پەیوەندیەکی بەو هێزانەوە نییەو بڕیاری راگرتنەکە لە دەسەڵاتی مەدەنی فڕۆکەوانیی عێراقەوە دەرچووە.
PM:11:05:17/07/2023