هاوڵاتییەك لە هەوڵی خۆكوشتن رزگار دەكرێت


پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی ڕێگری لەهەوڵێكی خۆكوشتنی هاوڵاتییەك دەكەن كە ویستویەتی لەسەر پردێكەوە خۆی هەڵبداتە خوارەوە.

‎پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لەهەوڵێكی خۆكوشتن ئاگاداركرایەوە، دەستبەجێ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت كە هاوڵاتییەك دەیەوێت لەسەر پردی كۆبانی لەشاری سلێمانی خۆی فڕێبداتە خوارەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە "بۆیە دوای هەوڵی هێزەكانی پۆلیس و ووتوێژكردن لەگەڵیدا، توانرا ئەو هەوڵە شكست پێبهێنرێت وهاوڵاتییەكە ڕەوانەی نەخۆشانە بكرێت و ڕادەستی بنكەی پۆلیسی نەخۆشانە بكرێت".




PM:12:14:19/07/2023