کاریگەری بەرزی پلەی گەرما لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا ترسی زیانەكانی بە لەش بەرز دەبێتەوە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی بەدەست كێشەی دڵەوە دەناڵێنن، شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی بەركەوتنی خۆر لە پلەی گەرمی بەرزدا دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری مەترسیدار لەسەر دڵ.

دكتۆر جوان ویتمۆر، لە دامەزراوەی دڵی بەریتانی بە ڕۆژنامەی زە سەنی وتووە، "دەتوانیت زیاتر مەترسیت لەسەر بێت ئەگەر حاڵەتێكی دڵت هەبێت و لە پلەی گەرمی بەرزدا بژیت، چونكە جەستەت زیاتر كاردەكات بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ناوەكی لە ئاستێكی ئاساییدا بمێنێتەوە. ئەوەش زیادە دەخاتە ڕوو فشار بخاتە سەر دڵت".

بەگوێرەی یەكێك لە توێژینەوەكانی نەخۆشیەكانی دڵ، پلەكانی گەرما لە (٣٧) پلەی سەدی بۆ سەرووتر، لەگەڵ بەرزی شێداری، كاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ دروست دەكات.

ویتمۆر روونیكردەوە، پێویستە سپرای ئەنجینا بە وریاییەوە بەكاربهێنرێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، چونكە بەخێرایی موولوولەكانی خوێن فراوان دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی لەناكاو پەستانی خوێن، كە رەنگە ببێتە هۆی بێهۆشبوون.

هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، دان هۆرت، بەرپرسی چاودێری لە كۆمپانیای شەكرە لە بەریتانیا ڕوونیكردەوە: دانیشتن لەبەر خۆر بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو كەسانە دەكات كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، ئەگەر ئەنسۆلین بخۆیت، لە كەشوهەوای گەرمدا خێراتر هەڵدەمژرێت.

گەورە ساڵان و منداڵان زیاتر كێشەیان هەیە لە ڕێكخستنی پلەی گەرمییان، هەربۆیە دەتوانن زیاتر مەترسییان لەسەر بێت بەهۆی بەهێزی پلەی گەرمی.




PM:03:05:19/07/2023