بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٣ گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوبکاتەوە.
(ڕۆحی هەتاو) نوێترین کاری هونەری
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی-یە و لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تیزەری ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاوبکاتەوە.
بەرهەمە نوێکەی هانی لە تێکستی شادرەوان جەلالی و کاری موزیکی لەلایەن سیامەند بەیانی کوڕیەوە بۆ ئەنجام دراوە.
هانی لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە و چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.