ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی تەموزی ٢٠٢٣ لە قەزای خانه‌قین دژى ئه‌و فشارانه‌ى ماوه‌یه‌كه ده‌كرێنه سه‌ر كورد خۆپیشاندان بە ئاڵای کوردستانەوە سازكرا.
خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵكی خانه‌قین بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن" ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كار بۆ تێكدانی ئه‌و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ركراوه، ئێستا كه وڵات به قۆناغێكی ناسكدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ندێك ده‌ستی شاراوه كار بۆ تێكدانی هاوسه‌نگی و پێكه‌وه ژیان و ئارامی و شێواندنی مێژوو ده‌كه‌ن".
دەشڵێن" ده‌ست بۆ به‌شێك له داموده‌زگا حكومییه‌كان ده‌برێت و كوردانی ئه‌م شاره له به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان لاده‌برێن و عه‌ره‌بی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قینیان له‌شوێندا داده‌نێن، كه بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و تێكدانی ئارامی".
راگه‌یه‌نراوێك بۆ ڕای گشتی سه‌باره‌ت به بارودۆخی پێگه‌ی كورد له پارێزگایی دیاله:
به‌رێزان :-
سه‌رۆك كۆماری عێراق
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگایی دیاله
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیرانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق
پارێزگای دیاله له‌ڕووی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌وه به‌شێوه‌یه‌كه ئه‌كرێت بڵێن عێراقێكی بچووك كراوه‌یه چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بێكی جیاوازی تێدایه ، لای هه‌موانیش ڕوون و ئاشكرایه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دانیشتیوانی پارێزگایی دیاله له نه‌ته‌وه‌كانی (( عه‌ره‌ب و كورد و توركمان )) و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان پێكهاتووه ،
خانه‌قینیش كه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه زۆرینه‌ی دانیشتیوانه‌كه‌ی كورده و مێژووش شاهیدی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانه له‌م شاره .
به‌ڵام به‌داخه‌وه
ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو له‌شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كار بۆ تێكدانی ئه‌و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ركراوه،
ئێستا كه وڵات به قۆناغێكی ناسكدا تێده‌په‌رێت، هه‌ندێك ده‌ستی شاراوه كار بۆ تێكدانی هاوسه‌نگی و پێكه‌وه ژیان و ئارامی و شێواندنی مێژوو ده‌كه‌ن .
ده‌یانه‌وێت چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌مان له‌م سنوره به‌ره‌و تونێلی داخراو ببه‌ن ، ده‌ستیان بۆ چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیار بردووه ، له‌نوێترین پێشهاتیشدا به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی خانه‌قین لابراوه و كه‌سێكیتر له‌ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین هێنراوه‌و ده‌یانه‌وێت به‌زۆر بیسه‌پێنن ،
به‌مه‌به‌ست ده‌ست بۆ به‌شێك له‌دام و ده‌زگا حكومیه‌كان ده‌برێت و كوردانی ئه‌م شاره له به‌ڕێوبه‌رانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان لاده‌برێن و عه‌ره‌بی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قینیان له‌شوێندا داده‌نێن ، كه بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و تێكدانی ئارامی ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌م پلان و دووبه‌ره‌كیه بگیرێت
ئێمه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری خانه‌قین
له‌م خۆپیشاندانه مه‌ده‌نیه‌دا
به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه نایاسایی و نابه‌رپرسانه ده‌كه‌ین ،
داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست وه‌ربگرن ، و پیاداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیارانه بكرێت،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێكه‌وه وڵات له‌دۆخێكی ئارام‌دا بپارێزین .
داواكارین ده‌ست به‌جێ لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان ئه‌م كێشه هه‌نووكه‌ییانه‌ی خانه‌قین چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا مافی ڕه‌وا و ئاسایی خه‌ڵكی خانه‌قینن ، دیارترینیشیان ئه‌مانه‌ن :
۱- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا‌و بڕگه‌و مادانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می حوكمی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاودا دژی كوردانی ئه‌م ناوچانه ده‌ركراون .
2- داننان به‌زانكۆی گه‌رمیان وه‌كو زانكۆیه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه و هه‌ژماركردنی بڕوانامه‌ی ده‌رچووانی ئه‌م زانكۆیه و دامه‌زراندنیان له چوارچێوه‌ی فه‌رمانگه حكومیه‌كانی سنوره‌كه هاوشێوه‌ی زانكۆكانی دیكه به‌تایبه‌تی (۳)یه‌كه‌می به‌شه‌كان كه ماوه‌یه‌كه دامه‌زراندنیان ڕاگیراوه به بیانووی نابه‌جێ.
۳- گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگایی دیاله و لادانی به‌رێوبه‌ری نوێی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی حه‌وزه‌ی حه‌مرین و دانانی كوردێك له‌شوێنه‌كه‌ی .
٤- دانانی جێگرێكی كورد بۆ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله كه‌مافێكی سه‌ره‌كیمانه.
٥ - دانانی كوردێك وه‌ك به‌رێوبه‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی دیاله، كه له‌ئێستادا كه‌سێك دانراوه كه نه‌ك كورد نییه به‌ڵكو كوردیش نازانێت .
٦- فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی دامه‌زراندن بۆ خوێندكارانی ده‌رچوو له‌دام و ده‌زگا حكومیه‌كان.
۷- جێبه‌جێكردن و دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مۆدێرن له شاری خانه‌قین .
٨-دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی ئاوی نوێ بۆ خانه‌قین چونكه كه‌می ئاوی پاك له شاره‌كه هه‌ڕه‌شه له ژیانمان ده‌كات
٩- په‌یڕه‌وكردنی هاوسه‌نگی له پۆست و پێگه و یه‌كه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی پارێزگاكه به‌جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سنوره‌كه‌بێت چونكه له ئێستادا ڕێژه‌ی كورد له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ ٢٪ تێپه‌ڕناكات .
۱۰- كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی پێدانی پاسپۆرت له خانه‌قین به‌و پێیه‌ی هاوسنوری وڵاتی ئێرانه .
۱۱- ڕاگرتنی فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدانی كه‌سانی ده‌ره‌وه بۆ ناو خانه‌قین له ڕێگای كۆمسیۆنی هڵبژاردنه‌كانه‌وه ، له‌هه‌مانكاتدا ڕێگری بكرێت له گواستنه‌وه‌ی موڵك و ماڵی كورد بۆ غه‌یره كورد له ڕێگای جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی مادده‌ی ۱٤۰ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه .
له‌كۆتایدا داواكارین هه‌رچی زووه وه‌ڵامان بدرێته‌وه بێن به‌هانایی داخوازییه‌كانمان ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵویستی گه‌وره‌ترمان ده‌بێت
خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵكی خانه‌قین
دووشه‌ممه ٢٤/٧/٢٠٢٣