بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری ئەدەنەی تورکیای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری ئەدەنەی باشووری تورکیای هەژاند.

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ( ئافاد) لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند" کاتژمێر (٨:٤٤) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا بە گوڕی (٥.٥) پلەی ڕێختەر لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەندی زەمینلەرزەکە لە ناحیەی کۆزانی سەر بە پارێزگای ئەدەنە بووە، بە قوڵای (١١.٢٧) کیلۆمەتر ڕوویداوە، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکى نەبووە.

لە ڕۆژی ٦ی شوباتی ئەمساڵ، دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون، هەروەها تائێستاش زیاتر لە (١٠) هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون.


AM:09:11:25/07/2023