لە روداوێکی گوماناویدا، ئۆتۆمبێلێک ئاگردەگرێت وقوربانی لێدەکەوێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێک لە تەکییەی کاکەمەند گڕی گرت و بەڕێوەبەری ناحیەکەش ڕیگەیاند، "بەهۆی روداوەکەوە دوو کەس برینداربون و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی روداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە".

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٣ مەحمود ئاغا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بە خەندان-ی راگەیاند،"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک کە لەسەرەتای تەکییەدا بوە و بەرەو چەمچەماڵ رۆشتوە و دوو کەسی تیایدا بوە ئاگری گرتوە و هەردوو کەسەکە برینداربون، هێشتا زانیاری ووردمان لەبەردەستدا نیە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن".

وتیشی،"هێشتا هۆکاری روداوەکە نازانین دیارنییە کە ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی کێشەیەکەوە ئاگری گرتوە یاخود بەهۆکارێکی دیکە تەقیوەتەوە".



PM:02:37:25/07/2023