"شەش پەرلەمانتاری کوردستان بڕی (٥٢) ملیۆن دیناری خانەنشینیان رەتکردەوە"

فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" سەرجەم ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان بڕی ٥٢ ملیۆن دینار چووە سەر هەژمارەكانیان"، بەپێی زانیارییەکان سێ پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕانیش خانەنشینی پەرلەمانتارییان رەتکردەوە.

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" جگە لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، تەواوی پەرلەمانتارەكانی دیكە هەریەكە و بڕی ٥٢ ملیۆن دینار چووە سەر حسابەكانیان". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تەواوی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان یەکی بری ٥٢ ملیۆن دینار چووە سەر ژمارە حسابەکانیان حەقی ئیکرامییەی خانەنشینی، جگە لە  پەرلەمانتارانی  نەوەی نوێ کە نە ژمارە حسابیان هەیە و نە هیچ پارەیەکی خانەنشینی و ئیکرامیە وەردەگرن، هەروەها سێ پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ خانەنشینی نایانگرێتەوە، چونکە خانەنشینیشیان رەتکردۆتەوە". 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، هەریەک لە (شیرین ئەمین، شایان کاکە ساڵح، عەلی حەمە ساڵح) پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان خانەنشینی پەرلەمانتارییان رەتکردۆتەوە. 


PM:05:46:27/07/2023