وێنە.. هونەرمەندێکی عێراقی کۆچی دوایی کرد

میلاد سیری خانمە ئەکتەر و مۆدێلی دیاری عێراقی، ئەمڕۆ هەینی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی هونەرمەند میلاد سیری دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 

میلاد سیری لە ١ی شوباتی ١٩٧٦ لە شاری کادیمیە لە دایکبووە کە باوکی ئەندامی حزبی شیوعی بووە و دایکی فەرمانبەر بووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەشی شانۆ بووە، لە ساڵی ١٩٩٠ هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی یەک کوڕە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧دا  بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە 

میلاد سەرەتا وەک کچێکی مۆدێل و ڕیکلام دەستیپێکرد و لە ڤیدیۆ کلیپێکدا لەگەڵ هونەرمەند عەبدول فەلەک دەرکەوت، هەروەها لە بواری نمایشدا لە تیپی نمایشی شەهرازاد دەرکەوت، ساڵی ١٩٩٠ ڕووی لە نواندن کرد، یەکەم بەرهەمی لەسەر شانۆ لە ساڵی ١٩٩٥ لە شانۆگەری (گرێبەستەکانی فەرهود) بوو کە لە نووسین و دەرهێنانی حوسێن عەلی ساڵح بوو. 


PM:05:45:28/07/2023