هەڵەبجە.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەقە لە هێزەکانی ئاسایش کرا کە بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بە کوردستان ٢٤ی راگەیاندووە" شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایش وەک شەوانی دیکە مەفرەزەکانیان بەنێو شاری هەڵەبجەدا بڵاوکردبووەوە، کۆمەڵێک ماتۆڕسوار کەوتوونەتە دوای مەفرەزەکانەوە". 

ڕاشیگەیاندووە" مەفرەزەکانی ئاسایش داوای وەستان و پشکنینیان لێدەکەن یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان تەقە لە ئاسایشەکان دەکات و کارمەندێکیان بریندار دەبێت، دوا چەند ساتێک بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".


AM:08:31:29/07/2023