"بەشە خۆراکی دوو مانگ بەیەکەوە دابەشدەکرێت و دوومادەی نوێش زیادکراوە"

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، "بۆ بەرچاوڕوونیی هاووڵاتییان و بریكارەكان، بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە، بەشەخۆراكی دوو مانگ بەیەكەوە دابەش كراوە".

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ بەشەخۆراكی مانگی شەش %٤٠ی زەیت دابەش كراوە، شەكریش ٧٥%دابەش كراوە، لەتكەنۆك-یش لەگەڵ دۆشاوی تەماتە ٧٥%ی دابەش كراوە، برنج-یش ١٠٠% دابەش كراوە.

وتیشی:"بۆ سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی ٧، فاسۆلیا و لەتكەنۆك ٧٥% بەسەر چەندین بریكار دابەش كراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی برنجی سەبەتەی حەوتەم دەكرێت و هەركاتێكیش زەیت و شكر و فاسۆلیا بگاتە كۆگاكان، دابەشی دەكەن.

پێشتر، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراكی سلێمانیش ڕایگەیاند، "دابەشكردنی شەشەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییان لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو هەمان ماددە خۆراكییەكانن کە دابەشدەكرێن".


PM:09:53:29/07/2023