باشترین ژەمە خۆراک بۆ کێش دابەزاندن کامەیە؟


د.یلێنا تیخۆمیرۆڤا پسپۆڕی خۆراکی ڕوسی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن پێویستە گرنگی بە کوالێتی خۆراک بدەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئیزڤستیا"، ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوە کردووە، هەرکەسێک دەیەوێت، یان پلانی هەیە ڕزگاری بێت لە کێشی زیادە، پێویستە گرنگی بە خۆراک بدات، بەتایبەت ژەمی ئێوارە، کە پێکهاتە سەرەکییەکانی دەبێت بە ئاسانی هەرس بکرێن و پڕۆتین و ڕیشاڵی خۆراکی تێدا بێت کە هەڵبمژرێن.

ئەو پسۆرە دەڵێت " بۆ دەستکەوتنی ئەو پرۆتینە کە بە ئاسانی هەرسبکرێت وو سوودبەخشتربێت بۆ لەش، ئەوا  لە ماسی و خواردنە دەریاییەکانەوە دەستدەکەوێت، ئەم بەرهەمانە گونجاون بۆ ژەمێکی ئێوارەی تەندروست، بەتایبەتی کاتێک دەبرژێنرێ'.

هەروەها دەڵێت " هێلکە و پەنیر و مریشک سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینن بۆ ژەمی ئێوارەو، گۆشتی مانگا و بەراز چەوری کەمیان تێدایەو سەوزەش یەکێک لە خۆراکە گونجاو و گرنگەکان.



PM:07:51:31/07/2023