هەناردەی بەنزینی عێراقی بۆ هەرێم دەستپێدەكاتەوە

قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەونێت" بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا هەناردەکردنی بەنزینی عێراقی بۆ هەرێم دەستپێبکاتەوە". 

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە" وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی هەناردەی بەنزین بۆ هەولێر دەستپێبكاتەوە و بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەكە دەستپێبكاتەوە". 

ڕاشیگەیاندووە" لەگەڵ گەیشتنی بەنزین بە هەولێر بە دڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ دەبێت".

ئەو بەنزینەی حكومەتی عێراق ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی دەكرد لیتری بە ٧٥٠ دینار دەدرایە شۆفێران، هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاندبوو" كە خۆیان بەنزین دەپاڵێون و بە شۆفێران دەیدەن بە ٧٥٠ دینار، بەڵام بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە ٨٥٠ دینار بوو".


PM:07:30:02/08/2023