زیاتر لە (٥٠٠) هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی كوردستان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ڕیدەگەیەنێت" بەنزینی عێراقی گەیشتەوە هەرێمی كوردستان". 

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هەرێم ئەمشەو چوارشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی سامانه‌ سرووشتییه‌كان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی، بڕی (٥٤٠.٠٠٠) لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەنزینخانەکان بە نرخی ٧٥٠ دینار دابەشدەکرێت". 

ڕاشیگەیاندووە" بڕیارە (١.٥١٢.٠٠٠) لیتری دیکەش بگاتە هەرێمی كوردستان".


PM:08:46:02/08/2023