بانکی ناوەندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری بە کاش بەرزکردەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ ی ئاب، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٢٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوەو بڕی فرۆشتنی دۆلاری کاشی بەرزکردەوە.


بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٢٠ ملیۆن و ١٨٦ هەزار و ١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە ١٦٦ ملیۆن و ٩٠٦ هەزارو ١٣ دۆلاری بە ئەلکترۆنییە.

بانکی ناوەندی بڕی خستنە بازاڕی کاشی بەرزکردەوەو ئەمڕۆ ٥٣ ملیۆن و ٢٨٠ هەزاری خستە بازاڕەوە، ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلارە بەرامبەر دینار.

بەشێوەیەکی گشتی، بانکی ناوەندی ئەمڕۆ کەمتری لە دوێنێ خستە بازاڕەوە، لە کاتێکدا دوێنێ چوار شەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٢٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی خستە بازاڕەوە.





PM:12:35:03/08/2023