بەشی شەشەمی ئارد بە هاوڵاتیان دەدرێت


بەشی شەشەمی ئاردی هاوڵاتییان ئامادەیە و لە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، شەشەمین بەشە ئاردی هاوڵاتییان لە ئەمساڵدا ئامادەیە و ڕۆژی ٨ی ئاب دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و داوا لە بریكارەكان كراوە لیستی دابەشكردنی ئاردەكان بنێرن.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لە ناوچە هەژارنشینەكانەوە دەست بە دابەشكردنی ئارد دەكرێت و لیژنەكانیان ڕاسپاردووە بۆ چاودێریكردنی جۆر و كوالێتی ئەو ئاردەی دابەش دەكرێت.



PM:04:44:04/08/2023