وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدات

دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ شەممە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لەئەستۆدایە". 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، کەمێک پێش ئێستا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ ٥ی ئابی ٢٠٢٣ دوام لەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت". 

بەپێی لیستی بڵاوکراوەی دارایی هەرێم بێت بڕیارە سبەینێ موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی و دیوانی وەزارەتی و لیواکان دابەشبکرێت.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ بڵاوکردەوە کە هەندێک لە وەزارەتەکانی تێدا دیاری نەکرابوو، دواتر دارایی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتی" کورتهێنان لە دابینکردنی مووچەدا هەیە و لە کاتی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە خشتەیەکی دیکە رادەگەیەنین". 


PM:09:33:04/08/2023