ئێران لە ڕێگەی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە جارێكی دیكە داوای چەكداماڵینی هێزە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەكانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان دەكات.
هەفتەی رابردوو جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و بەپێی هەواڵی ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی، لەو سەردانەدا پلاسخارت لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبۆتەوە و عەبدوڵڵاهیان جەختی لەسەر رێككەوتنی ئەمنی نێوان ئێرانو عێراق كرد لەبارەی ناوچە سنورییەكانەوە و داوایكردووە هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵات لە هەرێم لە چەك دابماڵرێن.
هەروەها پلاسخارت داوای كردووە هاوكاری ئەمنیی نێوان عێراقو ئێران بەردەوامی پێبدرێت.