لەبارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی تەمووز دەستیپێکردووە و هەفتەی داهاتووش بەشە ئاردی مانگی حوزەیران دابەشدەكرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" لە ئێستادا دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراكی مانگی تەموز کراوە و بەشەئاردی مانگی ئایاریش تەنیا چەند شوێنێك ماوە و دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حوزەیران دەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشەخۆراكی مانگی حەوت هەندێك مادەی دابەشكراوە و هەندێك مادەش لە كۆگەكان ماون و بڕیارە ئەوانیش دابەش بكرێت، هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش دەكرێت.


AM:09:42:07/08/2023