بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە وە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت، خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرهەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٦ - ٨)کمە، هەروەها پلەکانی گەرما (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
بەپێى پێشبنییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت کە ٤٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران تۆماردەکرێت کە ٣٣ پلەیە.