لەسەر كوشتنی هاوڵاتییەك، سێ تۆمەتبار دەستگیركران


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لە سنوری قەزای بازیان، سێ تۆمەتبار دەستگیران.

پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردو لەناحیەی بازیانی سەر بەپارێزگای سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە، لەئەنجامدا كەسێك بەفیشەك برینداربو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، "لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیانپێكرد، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە ئەنجامدرا و دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سێ تۆمەتبار دەركرد، لەبەردەوامیی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی هێزەكانی پۆلیس، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

هەروەها روونیكردۆتەوە "لەسەر بڕیاری دادوەر پشكنین بۆ ماڵی تۆمەتباران ئەنجامدرا و توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك چەكی جۆراوجۆردا".


 



PM:08:05:07/08/2023