شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" پێشبینی دەکرێت لەم ماوەیەدا لە نێوان کاتەکانی نیوەی شەو بۆ بەرەبەیان زۆرترین ئەستێرەی کشاو واتە ( شهب ) بێنە ئاسمانی زەوی و لەگەڵ بەرگە گازەکەی زەوی بخشێن".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پێشبینی دەکرێت لەم ماوەیەدا و بە تایبەت شەوانی ١٢ و ١٣ی ئاب لە نێوان کاتەکانی نیوەی شەو بۆ بەرەبەیان زۆرترین ئەستێرەی کشاو واتە (شهب) بێنە ئاسمانی زەوی و لەگەڵ بەرگە گازەکەی زەوی بخشێن".
هەروەها ئاراس جەبار لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا پێشبینیش دەکات، لە یەک کاتژمێردا نزیکەی (١٠٠) ئەستێرەی کشاو بێتە ئاسمانی زەویەوە و گڕ بگرن لە ئاسمان.
ئەستێرەی ڕژاو (کشاو) دیاردەیەکی گەردوونیە کاتێک ڕوودەدات کە هەسارۆکەکانی نێوان خولگەی هەسارەی مەریخ و موشتەری لە خولگەی خۆیان دەردەچن و بەرەو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لەوانەش زەوی دێن، لە کاتی گەیشتنیان بە بەرگە گازەکەی زەوی لێکدەخشێن و لەناو بەرگە گازەکەدا گڕ دەگرن و دەسوتێن و هێڵێکی ڕووناکی درێژکۆڵە لە ئاسماندا دروست دەکەن، ئەگەر هەموو هەسارۆکەکە لە ئاسمان سووتا ئەوا پێی دەوترێت ئەستێرەی کشاو، وە ئەگەر پاشماوەی ئەستێرەکە گەیشتە زەوی ئەوا پێی دەوترێ (نەیزەک).