وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت" لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەش سەرباز کوژراون".
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ژمارەی ئەو سەربازانەی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیان و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە زاب کوژراون بۆ شەش سەرباز بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی دیکەش بە سەختی برینداربوون".
دەوڵەتی تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی (چنگ - قفڵ) لە ناوچەکانی (ئاڤاشین، زاپ و مەتینا) لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە ڕاگەیاندووە.