پەروەردە رێنماییەكانی گواستنەوەی میلاكی بۆ پەیمانگەی پیشەیی بڵاوكردەوە


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج خاڵی وەك رێنمایی بۆ ئەو مامۆستایانە بڵاوكردەوە كە دەیانەوێت لە پەیمانگەی پیشەیی حكومی كاربكەن.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتدا پەیمانگەی پیشەیی حكومی (5) ساڵە بەپێی سیستەمێكی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی وەك یەكەم هەنگاو لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەداوە، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو مامۆستایانە دەكەن كە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزییان هەیە و ئارەزوو دەكەن لەسەر میلاكی ئەو پەیمانگەیە بن داواكارییەكانیان لەسەر ئەم بنەماییانە و زانیارییانەی خوارەوە بنێرن : 

یەكەم: ئەو مامۆستایانە دەبنە میلاكی پەیمانگە ، كارەكەیان بریتی دەبێت لە فێركردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستەمێكی دیاریكراو كە بۆ فێربوونی زمانەكە (بەنووسین و قسەكردن) دەبێت لە قۆناغی یەكەمی پەیمانگەدا.

دووەم: دەبێت مامۆستایەكە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت و بڕوانامەی لە بەكالۆریۆس كەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت، لە بواری وانە ووتنەوە لەقوتابخانەكەیدا ئاستی پێشكەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی هەروەها هیچ سزایەكی نەبێت.


سێیەم: ئەو مامۆستایەی ئارەزوو هەیە پێویسته (CV)سیڤیەكەی لەڕێگەی واتسئاپ یان فایبەر بە شێوەی (PDF) پێشكەشبكات لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم ئاگادارییە. تەنها  (٨) ڕۆژ ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی  سیڤیەكان  لە رێكەوتی راگەیاندنەكە.

چوارەم: سیڤیەكان(CV) دەدرێنە لایەنی پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنیان لەڕووی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی، دوای چاوپێكەوتنیان تەنها دوانزە مامۆستا هەڵدەبژێردرێن.

پێنجەم: لەم دوانزە مامۆستایە بەپێی تواناو ئاستەكانیان ڕاهێنانیان لەسەر پڕۆگرامی  ساڵی یەكەمی خوێندنی پەیمانگەی پیشەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەكرێت، دواتر لەسەر  میلاكی پەیمانگە جێگیر دەكرێن.

لەرێگەی نامەی فایبەر یان وەتسئاپی ژووری ئەلیكترۆنی وەزارەت سی ڤیەكان بنێرن :
  (07505103232)
  (07505106262)




PM:08:06:10/08/2023