بڕیارێكی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی دەركرا


وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمەودوا هەر هاوڵاتییەك  دەتوانێت، لە ماوەی یەك مانگدا هەزار دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی بكڕێت سەرەتاش لە شاری بەغداوە دەست پێدەكات.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، "بەپێی رێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بە پاڵپشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا كە هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی تایبەتەوە دۆلار بكڕن، هەر هاوڵاتییەك دەتوانێت لە یەك مانگدا هەزار دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندیی بكڕێت".

وەزارەتی دارایی عێراق روونیكردۆتەوە، سەرەتای فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتیان لە بەغداوە دەست پێدەكات، بۆ ئەم مەبەستەش سێ (پەنجەرە)ی فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییانی دانیشتووی بەغدا دەكرێنەوە و دواتر لە ماوەی داهاتوودا ئەو پەنجەرانە زیاتر دەكرێن.



PM:02:52:12/08/2023