بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی: دەست دەكەین بە دابەشكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم دەستپێكردنی دابەشكردنی شەشەمین بەشە ئاردی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند، "لەسەر فەرمانی نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، دەست دەكەن بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی بەشی شەشەم بۆ ساڵی ٢٠٢٣".

ڕاشیگەیاندووە، "لە ئەمڕۆوە شەممە ١٢ی ئاب، دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان بەسەر رێكارەكاندا".

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەر كەسێك بڕی ٩ كیلۆ ئاردی مانگانە پێ‌ دەدرێت و هاوكات بەپێی پڕۆژەیەكی نوێی وەزارەتەكە، ئەو كەسانەی دۆخی ئابووریان باشە دەتوانن لەجیاتی ئارد (سەموون یان نان) ڕۆژانە وەربگرن، بەلام تا ئێستا ئەو پڕۆژەیە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.



PM:09:11:12/08/2023