ئەمشەو گوندێكی سنوری ئامێدی تۆپباران كرا


ئەمشەو گوندی گوهەرزی لە سنوری قەزای ئامێدی تۆپباران كرا، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

پەیامنێری (سپی) لە قەزای ئامێدی رایگەیاند "ئەمشەو تۆپبارانی گوندی گوهەرزی لە بناری چیای مەتین لە سنوری قەزای ئامێدی كرا، گوللەكە لە شوێنێكی نادیار هاتووە و لە دوری 10 مەتر لە تەنیشت هاوڵاتییەك كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هاوڵاتییەكە زیانی بەرنەكەوتووە".

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری (سپی) لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا ئەوە دووەمجارە ئەم گوندە بۆردومان دەكرێت ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە، بەپێی زانیارییەكان گولە تۆپەكەش هی "سوپای توركیا" یە.




PM:08:19:13/08/2023